بژاردە هەمیشەییەکانی ئێران کە گۆڕانیان بەسەردا نایێت

(0) / / ایران / زایەڵە ایران عەلی شەمخانی ئەتۆمی


Feb 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران، بژاردە هەمیشەییەکانی وڵاتەکەی کە هەمیشە لە سەر مێز دەمێننەوە، ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەلی شەمخانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە توییتێکدا ئاماژە بە بژاردە هەمیشەییەکانی وڵاتەکەی لە ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کرد.

شەمخانی نووسی: ئەو بژاردانەی کە قەت لە سەر مێز لانابرێن ئەمانەن؛ بەشداریی شکۆمەندانەی هاووڵاتیانی ئێرانی لەپشتیوانیی حکوومەتی ئیسلامی، پاراستن و بەهێزترکردنەوەی دەفرایەتییە ئاشتیخوازانەکانی وڵات لە بواری ئەتۆمی و تواناییەکان لە بواری بەرگری و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەکەدا کە لەسەر بنەمای هێنانەدی ئاسایش و سەقامگیرییە.