دادگای فیدراڵی بڕیاری دا؛ كاندیدبوونی هۆشیار زێباری ڕەتکرایەوە

(0) / / عراق / زایەڵە هۆشیار زێباری دادگای فیدراڵی


Feb 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

دادگای باڵای فیدراڵی بڕیاریدا بە ڕەتكردنەوەی كاندیدبوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی عێراق.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە مەبەستی تاوتوێكردنی ئەو سكاڵایەی دژ بە ‏كاندیدكردنی هۆشیار زێباری تۆمار کرا، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق ئەمڕۆ دانیشتنێكی ئەنجامدا و بڕیاریدا بە ڕەتكردنەوەی كاندیدبوونەكە.

بڕیارەكە لەكاتێكدایە یەكشەممەی ڕابردوو دادگاكە ڕێوشوێنەكانی كاندیدكردنەكەی زێباری بۆ ‏پۆستی سەرۆك كۆمار ڕاگرت تا یەكلاكردنەوەی دۆسیەكەی كە ‏بە ژمارە 17 / فیدڕاڵی ‏تۆماركرابوو.‏