ده‌ستگیركردنی 9 تۆمه‌تبار له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووی سلێمانی
(0) /
له‌سه‌ر ڕوداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووی سلێمانی 9 تۆمه‌تبارده‌ستگیركران .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، شه‌وى ڕابردوو له‌گه‌ڕه‌كى كانى سپیكه له‌شارى سلێمانى گرژى و ئاڵۆزى له نێوان خاوه‌ن ماركێتێك و چه‌ند كه‌سێکدا دروستبو و به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س به‌چه‌قۆ بریندار بوون .
ئاماژە بەوەش دراوە؛ ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانى پۆلیس گه‌یشتنه شوێنى ڕوداوه‌كه‌و توانرا له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شار و به‌هاوكارى به‌شى پۆلیسى فریاكه‌وتن 8 تۆمه‌تبار لەو ڕووداوەدا ده‌ستگیربكرێت و ده‌ستیش بگیرێت به‌سه‌ر ئوتومبێلێک و، دوو چه‌ك له جۆرى كڵاشینكۆف ، ده‌مانچه و چه‌ند چه‌قۆیه‌كدا، دواتر له لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى هه‌وارى شاره‌وه توانرا تۆمه‌تبارێكى دیکە له‌سه‌ر هەمان دۆسیه ده‌ستگیربكرێت .
له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران كه ژماره‌یان نۆ كه‌سه، به‌بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوان و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: