نمایشی کورتەفیلمە ئێرانییەکان لە فێستیڤاڵی «کلۆز ئاپ»

(0) / / فرهنگی / زایەڵە فئلم کلۆززئاپ سینەما ئێران


Feb 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

هەڵبژاردەیەک لە باشترین کورتە فیلمە ئێرانییەکان لە فێستیڤاڵی فیلمی «کلۆزئاپ»ی وێنکۆری کەنەدا نمایش دەکرێن.
 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم بەرنامە بە هاوکاری کتێبخانە و ناوەندی کولتووری «کوکویتلام» لە ۱۲ی مارس هاوکات لە گەڵ ڕۆژانی نەورۆز بەڕێوە دەچێت.
 کورتەفیلمی: «آریو والیبال؟» لە دەرهێنانی محەمەد بەخشی، «حیوان» دەرهێنانی هاوبەشی بەهمەن و بەهرام ئەرەک، «آدمها» لە دەرهێنانی ماشااللە محەمەدی، «وقت نهار» دەرهێنانی عەلیڕەزا قاسمی، «کودکان ابری» دەرهێنانی ڕەزا فەهیمی، «روتوش» دەرهێنانی کاوە مەزاهێری لەم پێشهاتە کولتوورییەدا بەشدارن. هەروەها پاش نمایشی فیلمەکان بە شێوازی ئۆنلاین دانیشتنێکی پرسیار و وەڵام لە نێوان فیلمسازەکان و بەردەنگە کەنەداییەکان بەڕێوە دەچێت.
 جێی ئاماژەیە یەکەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی «کلۆز ئاپ» لە بەڕێوەبەری یونا فەهیم بە شێوازی فەرمی لە ساڵی داهاتوەوە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دەست پێدەکات.