دادگای فیدڕاڵی عێراق؛ حكومەتی هەرێم پێویستە پابەندبێت بە ڕادەستكردنی نەوت بە حكومەتی فیدڕاڵی

(0) / / عراق / زایەڵە دادگای فیدراڵی یاسای نەوت گاز


Feb 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاند، یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان نادەستورییە و پێچەوانەی دەستوری عێراقە و پێویستە هەرێم پابەند بێت بە ڕادەستکردنی نەوت بە حکومەتی فیدڕاڵ.   بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەدوای دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی پرۆسەی فرۆشی نەوتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا (سێشەممە 15-2-2022) ڕایگەیاند: "یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پێچەوانەی دەستوری عێراقە."

ئاماژەی بەوەشکردووە: "حكومەتی هەرێم پابەند كراوە بەوەی وەزارەتی نەوت و دیوانی چاودێریی دارایی عێراق چاودێری تەواوی گرێبەستەكانی فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێم بکەن."

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "حكومەتی هەرێم پێویستە پابەند بێت بە ڕادەستكردنی نەوت بە حكومەتی فیدڕاڵی."