مه‌سعود بارزانی: بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان تەواو سیاسییە

(0) / / کردستان / زایەڵە مەسعود بارزانی نەوت گاز بڕیار دادگای فیدراڵی


Feb 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

مه‌سعود بارزانی لەبارەی بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق کە فرۆشتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی بە "نادەستووری" ناوبرد، دەڵێت، بڕیارەکەی دادگەی فیدراڵیی عێراق "تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدراڵیی عێراقە".

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەسعود بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، " هیواخوازین هەردوو حكومەتی عێراقی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە رێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات".
دەقى پەیامەکە:  
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان  
بڕیاری دادگەی باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بڕیارێكی تەواو سیاسییە و پێچەوانەی دەستووری عێراقی فیدڕاڵە و، ئامانج لێی دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە و دژی سیستەمی فیدڕاڵیی عێراقە.  
ئێمە هیواخوازین هەردوو حكوومەتی عێراقی و حكوومەتی هەرێمی كوردستان بتوانن لەسەر گرفتەكان و بابەتی نەوت و گاز بگەنە ڕێككەوتن. لەگەڵ ئەوەشدا بۆ هەموو لایەك ئاشكرا دەكەین كە هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەكییەوە بەرگری لە مافە دەستوورییەكانی خۆی دەكات.  
مسعود بارزانی  
۱٥ی شوباتی ٢٠٢٢