وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵ هاوپێوەند بە نەوتی هەرێم ڕاسپێردرا

(0) / / عراق / زایەڵە نەوت دادگای فیدراڵی


Feb 16, 2022

قەبارەی فۆنت:
یەکەم هەنگاوی حکومەتی عێراق دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی هەڵنرا و وەزارەتی نەوت بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵ هاوپێوەند بە نەوتی هەرێم ڕاسپێردرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حکومەتی عێراق وەزیری نەوتی ڕاسپارد پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان بکات بۆ دانانی ڕێکار و هەنگاوی جێگرەوە بۆ ئیدارەدانی  دۆسیەی نەوت بەپێی دەستور و بەرژەوەندی گشتی، ئەوەش دوای بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بەوەی یاسای نەوت و غازی ساڵی 2007ی هەرێم نادەستورییە.  
مستەفا کازمی، فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕۆژی چوارشەممە، 16-2-2022،  سەرپەرشتی ئه‌نجومه‌نی وزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی کرد بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ئەمنی، ئابوری و سیاسی.  
لە ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە، میوانداری وەزیری نەوتی عێراقی کراوە بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی لەبارەى ئیدارەدانی نەوت لە هەرێمی کوردستان.  
هاوکات وەزارەتی نەوت سەرپشک کراوە لە پشتبەستن بە ڕاوێژکار و شارەزایان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ دانانی نەخشەڕێگایەکی هونەری لەو بارەیەوە.  
راسپێردراوە په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌رێم و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و وڵاتانی په‌یوه‌ندیدار بكات بەمەبەستى دانانى رێوشوێن و هه‌نگاوی پێویست بۆ بەڕێوەبردنى دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، بەپێی ده‌ستورو به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاکان.