1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / اقتصادی / زایەڵە تیلەکۆ ئێران هەرێمی کوردستان


Feb 22, 2022

قەبارەی فۆنت:

شاندێکی هەرێمی کوردستان لە مەرزی تیلەکۆ لەگەڵ شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕایگەیاند،  شاندێکی هەرێم کە پێکهاتبوون لە جەلیل سابر، نوێنەری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم، عەباس ئیسماعیل سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان، هێمن نوری بەڕێوبەری گومرگی گەرمیان و سەروەت محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی مەیدان، لەمەرزی تیلەکۆ لەگەڵ شاندێکی کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبونەوە.
شاندەکەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش پێکهاتبوون لە قایمقامی سەرپێڵی زەهاو، بەڕێوەبەری گومرگی کرماشان، بەڕێوەبەری گومرگی پەروێزخان/ئێران و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تری دەروازەو گومرگی ئەو وڵاتە.
کۆبونەوەکە لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم ئەنجامدرا، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەنێوان هەردوو وڵات و تاوتوێکردنی کردنەوەی مەرزی تیلەکۆ، کە ئێستا ئامادەکاری بۆ کردنەوەی دەکرێت.
کامەران کەریم