بازرگانێک و شەش بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر لە سلێمانی دەستگیرکران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی مادەی هۆشبەر پۆلیس


Feb 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند، لەپێناو سەلامەتی و پاراستنی ئاسایشی تەندروستی هاوڵاتیاندا  بە هەوڵ و  ماندوبونی هێزەکانمان لەبەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بەهاوکاری سەرچاوە تایبەتەکانمان، بازرگانێک و شەش بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریان  دەستگیرکران  .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، باس لەوەشکراوە، لەماوەی چل ڕۆژی ڕابردودا لە سنوری بەڕێوەبەرایەتیمان حەوت کەس دەستگیرکراون ،تۆمەتبارەکان یەکێکیان بازرگانەو شەش کەسەکەی دیکە بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن و دانیشتوی شارو شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقن، یەکێکیان ژنەو ئەوانی دیکەش لەڕەگەزی نێرن .
ئەوەش خراوەتەڕوو ئەوماددانەی بەکاریان هێناوە لەجۆری کریستاڵە  ،سەرجەمیان بەبڕیاری دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بەماددەکانی (٢٦ ، ۳۰ ) لەیاسایی بەرەنگاربونەوەی ماددەی هۆشبەرو کارتێکەرە عەقڵییەکان لەهەرێمی کوردستان ڕاگیراون .
کامەران کەریم