ژنێک لە هەڵەبجە خۆی سوتاند

(0) / / اجتماعی / زایەڵە خۆسوتاندن هەڵەبجە ئافرەت توندوتیژی


Feb 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند ژنێک لە هەڵەبجە خۆی سوتاند.

مقەدەم بەرزان عوسمان  محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  کاتژمێر 11پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ  دووشەمە ژنێکی تەمەن 48ساڵ  بەناوی  م ع م  پیشە ژنی ماڵەوە دانیشتوی پارێزگای هەڵەبجە گەڕەکی شارەوانی خۆی سوتاندوە، لەماڵی خۆیان  پاش گەیاندنی بۆنەخۆشخانە فریاکەوتن   لەبەر زۆری  سوتاویەکەی  گیانی  لەدەستدا  تیمی  بەڵگەو تاوان و بنکەی پولیسی  شەهید سرکار  لێکۆڵینەوە یان لەڕووداوە کە  دەست پێکردوە  دۆسیەی  لێکۆڵینەوەی  بوڕێکخراوە  .

کامەران کەریم