پەرلەمانتارێک دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەدوو قۆناغ بەراورد دەکات

(0) / / گفتگو / ئەبوبەکر هەڵەدنی زایەڵە


Mar 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان بەدوو قۆناغ بەراورد دەکات.

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، دۆخی هەرێم لە ئێستادا وەک دوو ساتەوەختی ڕابردوو دێتە پێش چاو. ساڵی ١٩٩٠ کە عێراق و ڕاستر بەعس و سەدام کوەیتیان داگیر کرد هەموو دونیا لە بەر سەدام پاڕایەوە  بۆ جێهێشتی کوەیتی دەوڵەتی خاوەن سەروەری  بەڵام بێسوود بوو.

وتیشی، عینادی حکومەتی هەرێم لە دۆسیەی نەوتدا کە دەبێت گفتوگۆ و ڕێکەوتن بکاتە تەنها بژاردەی خۆی، لەعینادیەکەی حکومەتی تاڵیبان دەچێت لە دوای ڕوداوەکانی یانزە ی سێبتەمبەر  کە ئەمریکا داوای ڕادەستکردنی گەورە تیرۆریست ئوسامە بن لادنی کرد، بەو هۆیەوە شەڕێکی ماڵوێرانکەر بەرۆکی گەلی ئەفغانستانی گرت.

کامەران کەریم