پەرلەمانتارێکی عێراق بۆ زایەڵە: هاوردەکرنی پەلەور دەست پێدەکاتەوە

(0) / گفتگو


Mar 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

د بڕیار ڕەشید شەریف  ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە زایەڵەی ڕاگەیاند ،  چەند هەفتەیەکە لە هەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هەناردە کردنی بەرهەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ،حکومەتی عێراق ھاوردەکردنی بەرھەمی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی قەدەغە کردبوو بۆناوەراست و باشوری عێراق کە بووبووە ھۆی زیانێکی زۆری دارایی بۆ خاوەن کێڵگەکان.

وتیشی، دوای هەوڵی زۆرمان و چڕکردنەوەی گفتوگۆکانمان لەگەل وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ بەڕێز ( محمد الخفاجي) پشت بەست بە دەستوری عێراق و خستنەڕووی ئەو ڕاستییەی کە ئەم جوڵە بازرگانییە سودێکی گەورە بە دانیشتوانی عێراق دەگەیەنێت بە تایبەت لەم دۆخەی ئێستادا کە  مەترسی سەرهەڵدانی قەیرانی ئابووری هەیە،

خۆشبەختانە ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری کشتوکاڵ پێی ڕاگەیاندین کە لە ڕۆژی یەک شەممەوە(۲٠۲۲/۳/۱۳) ڕێگریەکان هەڵدەگیرێت و هاوردەکردنەکان دەست پێدەکاتەوە  .

 

کامەران کەریم