سەرۆک وەزیرانی هەرێم فەرمانی کرد بە دابەشکردنی موچەی دواکەوتووی چینێک

(0) / / کردستان / زایەڵە مووچە دهۆک وانەبێژ


Mar 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

لە سەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان شایستە داراییەکانی دواکەوتووی وانەبێژانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ خەرج دەکرێت

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (16-3-2022) دەڵێت، دوای سەردانی مەسرور بارزانی بۆ پارێزگای دهۆک لە ڕۆژانی ڕابردوودا، "یەکێک لە داواکارییەکانی هاووڵاتییان کە ئاراستەی سەرۆکی حکومەت کرا، بابەتی دواکەوتنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بوو، لە کاتێکدا کە لە هەموو پارێزگاکانی کوردستان، ئەو شایستە داراییانە خەرج کراون، بەڵام لە دهۆک و زاخۆ مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی ڕابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵ خەرج نەکراون."

دەشلێت، بۆیە "لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەت، ئەم شایستە داراییانە بە دوو جار خەرج دەکرێت، بەشێکی پێش نەورۆز خەرج دەکرێت و بەشەکەی تر لە سەرەتای مانگی نیسان و بەو شێوەیەش کۆی شایستە داراییەکان خەرج دەکرێت و ڕێکاری پێویستیش گیراوەتەبەر کە شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ مانگانە خەرج بکرێت و دوانەکەوێت."