سەرکونسووڵی ئێران لە هەولێر: جەخت دەکەینە سەر پتەوکردنی پێوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر پیلانگێڕییەکان

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر ئێران هەرێمی کوردستان پیلانگێڕی


Mar 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرکونسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕایگەیاند؛ جەخت دەکەینەوە سەر پتەوکردنی پێوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بەرانبەر پیلانگێڕییەکانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نەسروڵڵا ڕەشنودی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: تاوانەکەی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس لە 16 ی 3 ی 1988 تاوانێکە کە لە مێژوو و لە بیرەوەری خەڵکدا ماوەتەوە.

ناوبراو وتی کە ئەو تاوانە دڕندانەی ڕژێمی سەدام بە پاڵپشتی و دابینکردنی چەکی کۆمەڵکوژ لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە کرا و شەهیدبوونی هەزاران کەس لە خەڵکی بێ تاوانی هەڵەبجە هیچ کات لە یاد و بیرەوەرییەکانی خەڵکی عێراق و ئێران ناسڕێتەوە.

سەرکونسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لەو کاتەدا وەک ئەرکێکی مرۆیی هاوکاری خەڵکی زوڵملێکراوی هەڵەبجەی کرد و دەرگای بۆ ئاوارەکان کردەوە و بریندارانی ئەو کارەساتەی چارەسەر کرد تا پەیوەندییە مێژووییەکانی گەلی ئێرانی ئیسلامی لە گەڵ خەڵکی کوردستانی عێراق بەهێزتر ببێت.

ڕەشنودی وتی: گەلی گەورەی ئێرانی ئیسلامی وەک دراوسێی هەمیشەیی خەڵکی کوردستانی عێراق بە هەبوونی خاڵە هاوبەشەکانی مێژوویی، کەلتوری، ئابوری و سیاسی جەخت لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و خۆڕاگری لە بەرامبەر پیلانگێڕی دوژمنان دەکاتەوە و هیوادارین کە ئەم پەیوەندییانە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەهێزتر و پتەوتر ببێت.