سەرکەوتنی وه‌رزشكاره ئێرانیه‌كان لە پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تێنسی سه‌ر مێز له سلێمانی
(0)
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له هۆڵی پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تێنسی سه‌ر مێز له سلێمانی ئاماده‌بوو، پێشبڕکێیەک کە تێیدا وەرزشکارانی ئێرانی سەرکەوتنی شازیان تۆمار کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مه‌هدی شوشته‌ری سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی چوارشه‌مه به‌رواری 16ی ئازاری 2022ی زاینی له كۆتا رۆژی پێشبڕكێ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی تێنسی سه‌ر مێز سلێمانی (كانتنده‌ر)، به ئاماده‌بوون له هۆڵی پێشبڕكێكان سه‌یری یاری كۆتایی دوو ئاستی ته‌مه‌نی 19 و خوار 15 ساڵ كرد كه به قاره‌مانی وه‌رزشكاره ئێرانیه‌كان كۆتایی هات.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران به‌شداری كرد له مه‌راسیمی پێدانی مه‌دالیاكانی ئه‌م دوو ئاسته و له كۆتایی دا له نێو راهێنه‌ران و یاریزانانی ئێرانی، پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی وه‌رزشكاره ئێرانیه‌كانی كرد.
تیپی نیشتیمانی لاوان و هه‌رزه‌كارانی كوڕانی ئێران، سه‌ركه‌وتنی بێ وێنه‌یان له‌م پێشبڕكێه‌دا به ده‌ست هێنا و توانی 4 مه‌دالیای ئاڵتونی، دوو مه‌دالیای زیو و پێنج برۆنز به‌ده‌ست بهێنێت.
ئه‌م پێشبڕكێیه كه له‌ژێر چاودێری فیدراسیۆنی تێنسی سه‌ر مێز له پێنج ئاستی ته‌مه‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چوو، چه‌ندین یاریزان له 20 وڵاتی جیهان له نێویاندا ئێران، عێراق، سوریا، لوبنان، میسر، ئوردون، جه‌زایر، فه‌له‌ستین، یه‌مه‌ن، عومان، پاكستان، سریلانكا، كۆرۆواتیا، به‌لجیكا، سوید، پورتوگال، لوكزامبۆرگ به‌شدار بوون.
تیپی نیشتیمانی لاوان و هه‌رزه‌كارانی كچانی ئێران بڕیاره به مه‌به‌ستی به‌شداری كردن له‌م پێشبڕكێیه‌دا سبه‌ی پێنجشه‌مه 17ی ئازار بێنه سلێمانی.
تێبينيێك بنێرە: