سەرۆک کۆماری ئێران: دراوسێتی لەگەڵ عێراق دەرفەتێکی پڕبایەخە

(0) / / ایران / زایەڵە ڕەئیسی ئێران عێراق


Mar 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دراوسێتی لەگەڵ عێراق، دەرفەتێکی پڕبایەخە بۆ وڵاتەکەی.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە کۆبوونەوەیێکی لەگەڵ بەرپرسانی پارێزگای خوزستان لە سەفەرێکی ئەو پارێزگایە جەختی کردە سەر گرینگیی وڵاتی عێراق بۆ ئێران.

ئایوتوڵڵا ڕەئیسی وتی: دراوسێتی پارێزگای خوزستان لەگەڵ وڵاتی عێراق دەرفەتێکی پڕبایەخە بە تایبەت لە ڕووی بازرگانی و ئابوورییەوە.

داواشی کرد کە هەموو دامودەزگاکانی حکومەت لە هەموو بوارەکاندا سوود لەم دەرفەتە ببینرێت.

ڕاشیگەیاند کە لەلایەن ئێرانەوە هیچ کێشەیێک بۆ کردنەوەی سنوورەکان بۆ هاتوچۆی گەشتیار و بە تایبەت زیارەتکاران نییە.