وەزارەتى خوێندنى باڵا: هەرکەسێک لە دەرەوە بخوێنێ پێویستە دۆسیەى کەسى لە وەزارەت پڕبکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندنی باڵا هەرێم کوردستان


Mar 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئاگادارى خوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات دەکاتەوە، پێویستە دۆسیەى کەسى لە وەزارەت پڕبکەنەوە، چونکە لە مەودوا مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لەو چوارچێوەیەدا عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، بە فەرمانى وەزاری ژمارە (٤٧٣٤) لە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٧/٣/٢٠٢٢) و بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە تایبەتە  بەخوازیارانى خوێندن لە دەرەوەى وڵات.

وەک لە نوسراوەکەدا هاتوە ، بەمەبەستى ڕێکخستن و کۆکردنەوەى داتایەکى تێروتەسەل و تەواو بۆ ئەو بەڕێزانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، لەمەودا هەرکەسێک فەرمانبەر بێ یاخود فەرمانبەر نەبێ، بەنیازى خوێندنى لە دەرەوەى وڵات هەبێ بۆ تەواوکردنى خوێندنى ماستەر یان دکتۆرا، پێویستە لە ڕێگەى ئەم بەستەرەوە (scholarship.digital.gov.krd) دۆسیەى کەسى بکاتەوە پێش دەستپێکردن بەخوێندنەکەى وەزارەت لە نوسراوەکەیدا جەختى لەسەر ئەوەش کردۆتەوە پڕکردنەوەى دۆسیەى کەسى "مەرجێکى بنەڕەتییە بۆ یەکسانکردنى بڕوانامە لە داهاتودا.

کامەران کەریم