چالاکوانێک بۆ زایەڵە ئۆپۆزسیۆنی بێ پرۆژە و مەترسییەکانی بەوردی دەخاتەڕوو

(0) / گفتگو


Mar 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

چالاکوانێکی دیاری کوردستان باس لە مەترسییەکانی ئۆپۆزسیۆنی بێ پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، چالاکوانێک  لەهەرێمی کوردستان  ئاشکرای دەکات، لە سی ساڵی ڕابردوودا بە جێگیری دوو حیزب لە دەسەڵاتدا بوون کە (یەکیەتی و پارتی)ن، بە تەنیشتیانەوە ئەوەی کە گۆڕاوە هێزەکانی دەرەوەی ئەو دوو حیزبە بوو، کە لە کابینە جیاوازەکاندا هاوبەش و شەریکیان هەبووە، کە هەر ئەم هاوبەشانەیان هەندێك جار ئۆپۆزسیۆن بوون،ئەگەرچی شێوازی بەشداری و بێ دەسەڵاتیان لە حکومەت وبەرژەوەندیخوازی بەشێك لە نوێنەرەکانیان هەمیشە وایکردوە ئەم هێزانە ئەو ئامانجە نەپێکن کەبانگەشەیان بۆ کردوە و بەشداری لە حکومەتیان بەزیان بەسەرداشکاوەتەوە و سودمەند تەنها ژمارەیەك کەسی هێزەکان بن، ئەمەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی کە خەڵك بێ هیوابێت و پێیوابێ بەتەنیشت دەسەڵاتەوە ئۆپۆزسیۆنێکی شکستخواردوومان هەبووە.

عوسمان گوڵپی  چالاکوانێکی دیار لەکوردستان  لە وتووێژی  لەگەڵ  پەیامنێری  زایەڵە  ڕایگەیاند ،لە ئێستاداهەرسێ هێزی (کۆمەڵی دادگەری و یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێ) لەدەرەوەی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانن و ئۆپۆزسیۆنن، ئەگەرچی یەکگرتوو کۆمەڵ لە حکومەتی خۆجێی سلێمانی دا بەشدارن و لە کابینە جیاوازەکانی حکومەتیشدا پشکداربوون، بەڵام نەوەی نوێ کە ماوەی چەند ساڵێكە دروست بووە و لە هیچ وێستگەیەکدا پشکداری دەسەڵات نەبووە. دەسەڵات یان یەکێك لە حیزبەکانی دەسەڵات ئۆپۆزسیۆن وەك هەویری دەمی قولاپ بەکار بهێنێت بۆ گرتنی ماسیەکانی خۆی. ئەم سێ هێزە کە خاوەنی ١٦ کورسی پەرلەمانین لە چوارچێوەی فراکسیۆنی حیزبەکانیان، لە ئێستادا بە هۆی جوڵەیەکی سەرۆکی نەوەی نوێوەنزیکبوونەوەیەك دەبینرێت لە نیوانیاندا بە ئامانجی نزیکبوونەوەی زیاتر.

وتیشی  ، ئەم سێ هێزە بۆ ئەوەی بتوانن کاریگەری دروستکەن دەبێت پێکەوە خاوەنی ڕووئیایەکی ڕوونی هاوبەشبن بەمتمانەیەکی گەورەوە ڕیزەکانیان ڕێکخەن چ لەسەر ئاستی پرسەپەرلەمانیەکان و چ لەسەر ئاستی سیاسەتی حیزبی، کە لە ئێستادا نە لە نێو فراکسیۆنەکانیان ئەمە دەبینرێت و نەلەسەرئاستی حیزبی. گەر سەرنجی چەند مانگی ڕابردوو بدەین دەبینین لە چەندین پرسی گرنگدا چ لە بەغداد و چ لە هەرێم ئەم سێ هێزە بە جیا مامەڵەیان لەگەڵ پرسەکاندا کردوە،ئەمە پێماندەڵێت کە ئەم سێ هێزە خاوەنی هیچ پرۆژەیەکی ئۆپۆزسیۆنی هاوبەش نین، ڕەنگە هەریەك لای خۆیەوە تێڕوانینی هەبووبێ لە پرسەکاندا و ئەم تێڕوانینانەش نزیکبووبن لە یەکەوە، بەڵام ئەمانە هیچیان نابنە هاوپرۆژەیی، لانیکەم بۆ ئەوەی هاوڵاتیانیان بەرچاوڕوونبن و وەك یەك پاکێج تەماشای ئۆپۆزسیۆن بکەن.

ڕونیشیکردەوە  ، سەرنج بدەن لە هەرێمی کوردستاندا پرسەکانی وروژاندنی دەستوری هەرێم، پرسی هەڵبژاردن و یاسای هەڵبژاردنی هەرێم و پرسی فشارەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان و ناڕەزایی خەڵك، هەمووئەم پرسانە گرنگ و چارەنوس سازن چ بۆ هێزە ئۆپۆ سیۆنەکان و چ بۆ خەڵك ،کاتێك ئەم سێ هێزە بۆ خۆیان خاوەنی پرۆژە نابن، بەناڕاستەوخۆشبێ دەبنە بەشێك لەو پرۆژانەی کە دەسەڵات هەیانە، هەرچەند ئەم سێ هێزە بۆ خۆیان خاوەن ڕای خۆشیانبن، چونکە یەك نەخستنی ڕاکان و پێکەوە کارنەکردن دەچێتە خزمەت دەسەڵات و پرۆژەکانیان، بەتایبەت لەوکاتانەی کە یەکیەتی و پارتی ناکۆك دەبن وەك ئێستا. بۆیە دەبێت ئۆپۆزسیۆن زۆر وریایانە مامەڵە بکەن و نەچنە نێو ململانێکانی یەکیەتی و پارتیەوە ، چونکە یەکیەتی و پارتی ئەگەرچی لەسەر چەند پرسێك ناکۆكبن، ئەوا دەیان پرسیتردەیانباتەوە سەر مێزی ڕێککەوتن، دواجار ئەوانەی دەبنە بەشێك لەو ململانێیە زیان دەکەن، بچوکترین زیانیش کاڵبوونەوەی هێڵی نێوان دەسەڵات و ئۆپۆسیۆنە.

باسی لەوەش کرد، ئۆپۆزسیۆن چەند دەنگێكی لاوازیشبێت پێویستە دەستبەو هێڵەجیاکەرەوەی نێوان خۆی دەسەڵاتەوە بگرێت، چونکە هەرکاڵبوونەوەیەکی ئەم هێڵە بە قازانجی دەسەڵات دەشکێتەوە نەك ئۆپۆزسیۆن، وا دەكات ئۆپۆزسیۆن وەك هەویری دەمی قولاپ بەکار بهێنێت بۆ گرتنی ماسیەکانی خۆی.لە کۆتایدا پێموایە هەر هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی هێزەئۆپۆزسیۆنەکان پێکەوە خاوەن پرۆژە و ڕووئیایی ڕوونی خۆیانبن گرنگە و دەبێتە قۆناغێکی نوێی کاری ئۆپۆزسیۆنی، ئیدی گرنگ نیەپرۆژەکانیان جێدەگرن یان نا، ئەوە ژمارەی کورسی پەرلەمانی و ناکۆکی نێوان دەسەڵات ئەو هاوسەنگیە دەگۆڕێت، گرنگ ئەوەیە دەنگدەر و خەڵك بە ڕوونی بزانن کە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان چیان دەوێت و داکۆکی لەچی دەکەن، بە پێچەوانەوە ناڕوونی سیاسەت و پرۆژە و بۆچوونەکان و دووریان لەیەك و کاڵکردنەوەی هێڵی نێوان خۆیان و حیزبە دەسەڵاتدارەکان وادەکات کە خەڵك هەموان بخاتە یەك بازنەی حیزبیەوە و ئەم خستنە نێو یەك بازنە حیزبیەش بەتەنها یەکیەتی و پارتی قازانجی لێ دەکەن و ئۆپۆزسیۆن زەرەرمەند.

 

کامەران کەریم