شەش فیلم و دوو ناوبژیوانی ئێرانی لە فێستیڤاڵی IKSV

(0) / / فرهنگی / فیلم زایەڵە ئێران سینەما


Mar 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

شەش فیلم و دوو ناوبژیوانی ئێرانی لە چل و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئێستەنبووڵی تورکیادا بەشدارن.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەم فێستیڤاڵە یەکەمین و ڕەسەنترین فێستیڤاڵی فیلمی تورکیایە کە لە لایەن ڕێکخراوێکی

نابەرژەوەند بەناوی ناوەندی فەرهەنگ وهونەرەکانی ئێستەنبووڵ (IKSV) ڕێک دەخرێت.

 فێستیڤاڵی ئێستەنبووڵ ئامانجی سەرەکی خۆی لە سەر هاندانی سینەمای تورکیا بەرەو گەشە سەندن و پەرەسەندنی فیلمە بە نرخەکان لە بازاڕی سینەمای ئەو وڵاتە داناوە.

 بەڵگە فیلمی «مشق شب» دەرهێنانی هاوبەشی ئەشکان نەجاتی و مێهران نیعمەتوڵاهی، فیلمی سینەمایی: «جادە خاکی» دەرهێنانی پەناە پەناهی، «زالاوا» ددەرهێنانی ئەرسەلان ئەمیری،«تا فردا» دەرهێنانی عەلی عەسگەری، «چهار دیوار» دەرهێنانی بەهمەن قوبادی، «سرزمین رویاها» دەرهێنانی هاوبەشی شیرین نەشات و شوجاع ئازەری لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.

هەروەها عەلی عەسگەری لە نێو ناوبژیوانانی بەشی سەرەکی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی فێستیڤاڵدا بەشدارە و حامد سولەیمان زادە لە یەکێک لە ناوبژیوانانی بەشی  خەڵاتی  «فیبرێشی»یە.

چل و یەکەمین فێستیڤاڵی فیلمی ئێستەنبووڵی تورکیا لە ٨ تا ۱۹ی ئاپریل ۲۰۲۲ بەڕێوە دەچێت.