دەست بەسەرداگرتنی ژمارەیەكی زۆر لە چەک، دەمانچە و تاپڕی ڕاو

(0) / / اجتماعی / زایەڵە تاثڕ چەک دەمانچە هەرێمی کوردستان ڕاو


Mar 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان هەواڵی دەست بەسەرداگرتنی ژمارەیەكی زۆر لە چەک، دەمانچە و تاپڕی ڕاوی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چواچێوەی هەلمەتەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، بۆ پاراستنی سروشتی ژینگەی كوردستان و ڕێگریكردن لە ڕاو لە ماوەكانی ڕابردوو لە لایەن تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان تواندرا دەست بەسەر زیاتر لە شەش تاپڕ، یەك ئێم فۆر یەک کلۆگ ، ژمارەیەك فیشەكی تاپڕ و یەك ساجمە داگیرا.

کامەران کەریم