وه‌زاره‌تێكی دیكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌وامی فه‌رمانبه‌رانی كه‌مكرده‌وه
(0) /
وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران له‌مانگی ره‌مه‌زاندا دو كاتژمێر و 30 خوله‌ك كه‌مده‌كرێته‌وه و ئه‌و بڕیاره‌ش له ئه‌مڕۆوه ده‌خرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بڕیاردراوه ده‌وامی فه‌رمی له دیوان و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌راتیه‌گشتیه‌كان و فه‌رمانگه‌كان كه‌مبكرێته‌وه، به‌جۆرێك ده‌ستپێكی ده‌وام له‌كاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌یانی تاوه‌كو 1:00ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌بێت.
پێشتریش، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، به‌فه‌رمانی د. ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و به‌مه‌به‌ستی ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی مامۆستایان، فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیاریدا به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ڕه‌گه‌زنامه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز ده‌وامی فه‌رمی له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی له‌ماوه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز یه‌ك كاتژمێر كه‌مكرایه‌وه.
به‌گوێره‌ی رێنمایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌وامی ئاسایی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتژمێر 8:00ی به‌یانی تاوه‌كو 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆیه له‌داموده‌زگا فه‌رمیه‌كاندا.
تێبينيێك بنێرە: