هۆشیار عەبدوڵا: لێدوانی بەرپرسانی هەرێم دەریدەخات کە جدی نین لە رێکەوتن لەگەڵ بەغدا و پابەندبون

(0) / / جهان / زایەڵە عێراق هۆشیار عەبدوڵا یاسای بودجە


Feb 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق وێڕای ئاماژە بەوەی کە گفتوگۆكانی كۆتایی لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق دەكەونەتە هەفتەی داهاتو، جەختی لە سەر ئەوە کردەوە " لێدوانی بەرپرسانی هەرێم دەریدەخات کە جدی نین لە رێکەوتن لەگەڵ بەغدا و پابەندبون."  
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، هۆشیار عەبدوڵا، چوارشەممەشەو، لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك، رایگەیاند"گفتوگۆکانی کۆتایی لەسەر موازەنەی ۲٠۲۱ دەکەونە هەفتەی داهاتو."
ئاشكراشی كرد كە هێشتا ماددەی 11ی پڕۆژە یاساكە كە تایبەتە بە پشك و نەوتی هەرێم یەكلانەبۆتەوەو چەند پێشنیارێك لەو بارەیەوە خراونەتەوەڕو.
ئەوەشی خستۆتەڕو"هێشتا ماددەی یانزە یەکلانەبۆتەوە و لەبەردەم چەند پێشنیارێکدایە، زۆرینەیان لە چوارچێوەی ئەو دەقە دەخولێنەوە  کە ۲٥٠ هەزار بەرمیل نەوت یا داهاتەکەی لە هەرێم داوا دەکات، تەنها داڕشتنەکان جیاوازن."
ئاماژەی بەوەشداوە كە "بەدرێژایی ٤٥ رۆژ کۆبونەوە رێگەمان نەداوە هیچ بڕگەیەکی نادەستوری دژی هەرێم لە رەشنوسی یاسای موازەنەدا دابنرێ. چەندین بڕگەمان لە بەرژەوەندی هەرێم و لە چوارچێوەی مافە دەستوریەکانماندا جێگەی کردۆتەوە."
بەبڕوای هۆشیار عەبدوڵا لێدوانی بەرپرسانی هەرێم دەریدەخات کە "جدی نین لە رێکەوتن و پابەندبون."
 وتوشیەتی :"ئەو گروپەی داکۆکی لە سیاسەتی هەڵەی نەوتی هەرێم دەکەن، خەمی گیرفانی خۆیانە نەک هەرێمی کوردستان. هەن ئامادەن هەمو هەرێم بکەنە قوربانیی نەوت و نەوتیشیان تەنها بۆ بەرژەوەندی حزبی و عائیلی خۆیان دەوێ."
کۆتایی/.