پەرلەمانی ئێران پڕۆژەیاسای ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق لە بواری ئاڵوگۆڕی ئاسمانی پەسەند کرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئێران عێراق بازرگانی ئاڵوگۆڕ


Apr 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

پەرلەمانی ئێران بە کۆی دەنگ پڕۆژەیاسای ڕێککەوتنی ئێران و عێراق لە بواری خزمەتگوزاریی ئاڵوگۆڕی ئاسمانی پەسەند کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە کۆبوونەوەی ڕۆژی چوارشەممەی پەرلەمانی ئێران، پڕۆژەیاسای ڕێککەوتنی خزمەتگوزاریی ئاسمانیی دوولایەنە لە نێوان حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و حکوومەتی عێراق خرایە بەرنامەی کارییەوە و بە دەنگی ئەرێنیی ١٦٤ پەرلەمانتار پەسەند کرا.

پەسەندکردنی ئەم پڕۆژەیاسایە ئاسانکاریی زۆر بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان دوو وڵات دەکات.

عێراق یەکێک لە گەورەترین بازاڕەکانی ساغ کردنەوەی کاڵای ئێرانە و بەردەوام لە ڕێزی سەرەوەی وڵاتانی هاوردەکار لە ئێرانە.