چاودێرێکی سیاسی بۆ زایەڵە: بۆهەڵبژاردنەکان لە هەرێم فرەبازنەیی باشترە

(0) / / گفتگو / زایەڵە لەتیف فاتیح فەرەج هەرێم


Apr 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

لەتیف فاتیح فەرەج چاودێری سیاسی لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایەگەیاند، لەهەڵبژاردنەکان بئچی فرە بازنەیی باشترە لەیەک بازنەیی، لەفرە بازنەیی دا ڕۆڵی کاندیدەکان  و چالاکی کاندیدو تاکەکان زیاتر دەردەکەوێت و قورسای هەرئەوەنیە حیزب دەنگی بۆ کۆبکاتەوە، خۆیشی ڕۆڵێکێ گەورە دەبینێت لەکۆکردنەوەی دەنگ، کەسانی زۆر باش دەبێت بێنە پێشەوە .

وتیشی، لەفرە بازنەیدا زۆرجار ئەوحیزبانەی لەشوێنێک لاوازن و لەشوێنێکی دیکە بەهێزن قازانج زیاتر دەکەن ، لەفرە بازنەیدا زیاتر دیموکراتی تێدایە ، زیاتر مافی ناوچەو شوێنەکان دەردەکەوێت، زیاتر نوێنەرایەتی ناوچەکان دەردەکەوێت .

ڕونیشیکردەوە، لەیەک بازنەیدا نوێنەری ڕاستەقینەی شوێنەکان دەرناکەوێت، بۆنمونە خەڵک لەبادینان دەبێتە نوێنەری گەرمیان کەلە ئەسڵدا قەت نوێنەرایەتی ناکات ، لەبەرئەوەی دەنگەکان بۆکۆی لیستەکە دەڕوات نەک بۆ کەسەکە ، بەباوەڕی من فرە بازنەیی باشترە، ئەگەر لەسەربنەمای پارێزگا بێت پێویستە بکرێتە ٤ بازنە ، ئەمە قازانجی شوێنەکانی تیایە ، هەم کارەکتەرەکان کارەکتەری زۆر باش دەبن .

کامەران کەریم