بەردەوامبوونی پاککرنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ لەلایەن تیمەکانی شارەوانیەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە چەمچەماڵ خۆڵ خاشاک شارەوانی


Apr 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

پاککرنەوەی شەقام و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ لەلایەن تیمەکانی شارەوانیەوە بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شارەوانی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، پاککردنەوەی شەقام و ناوبازاڕ و ساحەکان وشوێنەگشتیەکانی چەمچەماڵ لەلایەن تیمەکانی بەشی ئامێرەکان و باخچەکانی شارەوانیمانەوەبەردەوامە.لە هەڵمەتی پاککردنەوەی شار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتێکی فراوان ئەنجامدراوە دوای ئەوەی لە لایەن  قائیمقامی چەمچەماڵەوە ئامێر و سوتەمەنی زیاتر دابین کرا بۆ شارەوانیمان و وە ڕەزامەندی بەڕێز وەزیری شەهیدانیان وەرگرت بەمەبەستی هاوکاری کردنی تیمەکانمان.

ڕونیشکراوەتەوە، لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام ئەبین و ئەوەی لە تواناماندا بێت درێغیمان نەکردووە و نایکەین بۆ هەڵگرتنەوەی خۆڵ و خاشاک و خزمەتی ژینگەی شارەکەمان.لە ماوەی ١٢ ڕۆژی ڕابردووشدا نزیکەی ٨٥٠ تەن خۆڵ و خاشاک هەڵگیراوەتەوە و فڕێدراوە لە سنوری شارەوانیمان.

کامەران کەریم