نوسەرێک بۆ زایەڵە: به‌غدا قه‌رزاری كورده
/
گفتگو
/
زایەڵە
کامیل مەحمود
عێراق
کامیل مەحمود جەخت لەسەر ئەە دەکاتەوە کە عێراق به‌رپرسیاره له كۆمه‌ڵكوژى خه‌ڵكى كوردستان و هه‌ر تاوانێكى تر ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمى پێشووی عێراق ئه‌نجامى دابێت.
کامیل مەحمود نوسەر لە هەرێمی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، له رووى یاساى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه عێراق به‌رپرسیاره له‌كۆمه‌ڵكوژى خه‌ڵكى كوردستان و هه‌ر تاوانێكى تر ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمى پێشووی عێراق ئه‌نجامى دابێت وەک شاڵاوی ئەنفال وکیمیاباران، به‌پێى به‌نده‌كانى رێككه‌وتننامه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێش‌گرتن له‌تاوانى كۆمه‌ڵكوژى كه‌عێراق خۆى ئیمزاى كردووه ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌كه‌وێته ژێر بارى به‌رپرسیاریه‌تى تاوانه‌كانى رژێمى پێشوو.
وتیشی، ده‌وڵه‌ت چۆن پابه‌نده به‌قه‌رزه‌ده‌ره‌كییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى پێشوو، هه‌روه‌ها ملكه‌چى رێككه‌وتننامه‌و په‌یماننامه ئیقلیمى و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه كه پێشتر مۆركراوه، به‌هه‌مان شێوه به‌رپرسیاره به‌رامبه‌ر به‌و قه‌رز و قەرەبووانه‌ى گه‌له‌كه‌ى خۆیكه ده‌بێت له‌رووى ئه‌خلاقى و یاساییه‌وه بیداته‌وه.
ئەو نوسەرە ڕونیشیکردەوە، بەڵام بەو مەرجەی ئەو گەلە خاوەن و دڵسۆزێکی هەبێت و داکۆکی لەو مافانەی بکات، ئایا دوای چارەکە سەدەیەک لەڕووخاندنی ڕژێم دەسەڵاتی کوردی لەو ڕووەوە چی بۆ گەلەکەی کردووە یان بە پێچەوانەوە بووەتە داکۆکیکاروداڵدەدەری ئەنفالچی و بەعسیەکان .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: