کارگەی ئاسنی ماستەرستیل داخرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە داخستن کارگەی ئاسن


Apr 17, 2022

قەبارەی فۆنت:

قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرجەکانی کارکردن و پاراستنی گیانی کرێکارەکان، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستەرستیلی تایبەت بە توانەوەی ئاسنی لە ناوچەی تانجەرۆ داخست.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، شیرین حەمەساڵح- سەرۆکی لیژنەی سەلامەتی کرێکار لە لیژنە هاوبەشەکان رایگەیاند، لەو کارگەیەدا هیچ مەرجێکی سەلامەتی کرێکار و مەرجە تەندروستییەکان پەیڕەو نەکراوە، بەتایبەت بنکەی تەندروستی و ئەمبۆلانس و ئامێری سۆنەری مواد کە مادە تەقەمەنییەکان ئاشکرا دەکات لەناو کارگەکەدا نەبووە.

وتیشی، بەبڕیاری قائیمقامی سلێمانی ئەو کارگەیە داخراوە تا ئەوکاتەی پابەندی مەرج و رێنماییەکان دەبێت و خاوەنەکەیشی روبەرووی یاسا دەکرێتەوە.

کامەران کەریم