سازکردنی پڕۆتێزی دەستی دەستکرد بە کەڵک وەرگرتن لە بوتڵی پلاستیکی یەکجارە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە دەستکرد دەست هەەمەڕەنگ


Apr 19, 2022

قەبارەی فۆنت:

ئەندازیارێک خەڵکی وڵاتی "پرو" بە کەڵک وەرگرتن لە بوتڵی پلاستیکی تایبەت بە جێگە ئاوی کانیاو، تەنها بە 800 دۆلار توانیویە پڕۆتێزێکی دەستکرد وەکوو پڕۆتێزی دەست ساز بکات. ناوبراو کە تەنیا بە دەستێکەوە هاتە دونیاوە، ئێستا بەو دەستەی کە دەستکردی خۆیەتی دەتوانیت هەموو ئەو کارانە ئەنجام بدات لە حەزی لێیان بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، "ئنزو ڕومرو" زۆر حەزی لە ژەندنی گیتار هەبوو، بەڵام بە هۆی نەبوونی دەستێکەوە ئەگەری ئەوەی نەبوو کە بڕوات بە دوای حەز و ویستی خۆیدا، هەر بۆیە هەوڵی دا بە کەڵک گرتن لە بوتڵی پلاستیکی پڕۆتێزێک بۆ خۆی ساز بکات کە ئێستاکە ئیمکانی ژەندنی مۆسیقای هەبێت.

بە وتەی ئنزو ئەندێشەی بەڕێوە بردنی ئەم کاره لە مێشکی ناوبراودا لە چاوپێکەوتنی فیلمێکی عیلمی- خەیاڵی دەرچووی ساڵی 1980ی زایینی دەستیپێکرد. ناوبراو لە دێژایی تەمەنیدا تەنیا بە یەک دەست توانیویە لە دووچەرخە لێخوڕێ یان یاری بەسکتباڵ بکات. ئنزو دەڵێ: پاش لە دیتنی ئەو فیلمە ئەندێشەگەلێکی جۆراوجۆر بە مێشکمدا تێپەڕی، کە ئیمکانی خولقاندنی هەموو ئەو بیر و ئەندێشەیانە تەنها بە وەدەستهێنانی پلەی لێزانی دەکرا، هەر بۆیە ناوبراو لە بواری(رشتە) مێکاترونیکی شاری (لیما)ی وڵاتی پرو درێژەی بە خوێندن دا.

پاش لە تێپەڕ بوونی چەندین ساڵ ناوبراو توانیویە دەستێکی چەپی دەستکرد، لە بوتڵی پلاستیکی بۆ خۆی ساز بکات. ئێستاکە ئنزو ڕومرو بەنێوی بنیاتنەری بەشدارگەی LAT Bionics دەناسرێت. کە وەکوو کەسێکی چالاک لە بواری دورستکردنی ئەندامی دەستکرد، بە نرخێکی گونجاو و لەبار دە نێو هاو وڵاتییەکانیدا نێوی دەرکردووە. ناوبراو لەو هەوڵەدایە کە لە داهاتوودا ئەندامگەلێکی دەستکردی خاوەن هەست ساز بکات.

هەروەها بە کەڵک وەرگرتن لە فەنیاری نوێ دەیەوێت کاردانەوەی ساواندن(لمس)ی بەرهەمە پڕۆتێزییەکان بباتە ئاستێکی باڵاوە.

گرینگترین ئامانجی ئنزو ئەوەیە کە بە کەڵک گرتن لە فەنیاری نوێ و هەروەها بە نرخێکی گونجاو و لەبار باشترین و کاریگەرترین ئەندامانی پێویست ساز بکات تاکوو کەمئەندامان بتوانن بە کەمترین پارە ببن بە خاوەنی ئەو ئەندامەی کە پێویستە.