وەزارەتى خوێندنى باڵا فۆڕمى "سکاڵا و پێشنیار" بەشێوەى ئۆنڵاین کارا دەکات

(0) / / کردستان / زایلە زایەڵە خوێندنی باڵا سکاڵا


Apr 21, 2022

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فۆڕمى سکاڵا لەسەر وێبسایتى وەزارەت کارا دەکات و لە ئێستاوە لە ڕێگەى ئەم فۆرمەوە بە ئۆنلاین دەتوانن سکاڵا و داواکارى و پێشنیارەکانتان بۆ وەزارەت بنێرین و وەڵام بدرێنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: لە پێناو باشتر ڕایکردنى کاروبارەکانى هاوڵاتیان و گەیاندنى سکاڵا و داواکارى و پێشنیازى (مامۆستایان، توێژەران، پسپۆڕان، قوتابیان/ خوێندکاران، فەرمانبەران و هاوڵاتیان) بە وەزارەتەکەمان ئەم فۆرمە بە شێوەیەکى ئۆنلاین دەخرێتە بەردەست و لە ڕێگەیەوە دەتوانرێت دەنگتان بگات بەلایەنە پەیوەندارەکانى وەزارەت و لەوێشەوە بەپێى تایبەتمەندێتى بابەتەکە بەزوترین کات بەشێوەى فەرمى و بە ئۆنلاین وەڵام دەدرێنەوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: لە پۆرتاڵى وەزارەت لەسەر وێبسایتى حکومەتى هەرێمى کوردستان (gov.krd/mohe) لە بەشى (لینکە خێراکان) فۆڕمى سکاڵاو پێشنیار بەم ناونیشانەى خوارەوە لە ئێستادا دەخرێتە بەردەستتان بۆ ئەوەى بابەتەکانتان بگەیەنن.

بۆ گەیاندنى سکاڵاکانتان کلیک لەسەر ئەم لینکانەى خوارەوە بکە:

forms.gle/vxFGiiorrRG2H6BC7

gov.krd/mohe/external-links

کامەران کەریم