پۆلیسی  سلێمانی: دەستبەسەر بڕێك خۆراكی ڕێگەپێنەدراودا گیرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە پۆلیسی سلێمانی خواردەمەنی


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا بەهاوكاری لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی توانییان دەستبگرن بەسەر بڕێك خواردەمەنی ڕێگەپێنەدراودا.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی  سلێمانی  ڕایگەیاند،  لەبەردەوامی هەڵمەتی گەڕان وبەدواداچوونەكانی پۆلیسی سلێمانی، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا بەهاوكاری لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی توانییان تۆمەتبارێك دەستگیربكەن كە لەماڵەكەیدا بڕێك خۆراكی ڕێگەپێنەدراوی دانابوو بە نیازبوو لە دوكانەكەیدا لەناوبازاڕی شاری سلێمانی ساغی بكاتەوە .

لەماڵی تۆمەتباردا دەستگیرابەسەر : 550 كیلۆگرام گۆشت و قیمەی هندی و جگەری بەستووی ئێرانی كە سەرجەمیان بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ و تەندروستی قەدەغەن، لەگەڵ 250 كیلۆگرام ساسی ئامادەكراو كە بەهۆی خراپ هەڵگرتنیانەوە خراپ ببون.

کامەران کەریم