بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە چەمچەماڵ کەسێک برینداربوو

(0) / / اجتماعی / هاتووچۆ زایەڵە چيمچەماڵ


Apr 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لە چەمچەماڵ کەسێک برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، تەندروستی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لەئەنجامی  ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سەر ڕێگای سلێمانی ــ چەمچەماڵ نزیک وێستگەی کارەبای غازی چەمچەماڵ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک شۆفێرەکەی برینداربو، کە گەنجێکی تەمەن ٢٠ساڵە.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ دەستبەجێ تیمی فریاکەوتنی خێرا ١٢٢ سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و بەهانایەوەچوون و بەمەبەستی چارەسەری بەپەلە بریندارەکە گەینرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ.

کامەران کەریم