لەچەمچەماڵ شەش هەلی کار ڕاگەیەنرا

(0) / / اجتماعی / زایەڵە چەمچەماڵ هەلی کار


Apr 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

دەکەینەوە کە کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم / دانەغاز شەش هەلی کار ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، ئاگاداری دانیشتوان سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە کە کۆمپانیای کرسنت پترۆلیۆم / دانەغاز شەش هەلی کار ڕادەگەیەنێت بەم ناونیشانانەی لای خوارەوە ، ئارەزومەندان داتوانن سیڤیەکانیان بگەیەننە نوسینگەی کۆمپانیای ناوبراو یان لەڕێگەی ئیمەیڵەوە سیڤی بنێرن بۆ

jobs_cpdg@crescent.ae

ناونیشانی هەلی کار:

- سەرپەرشتیاری چاککردنەوەی شوێنی کارکردن

- کارگێڕی ناوچەی کاروبارەکان

- بەرپرسی پەیوەندییەکانی کارمەند

- بەرپرسی کەمپ لە شوێنی کارکردن

-کارمەندی تەکنیکی کارەبایی

- چاودێری ڕێکخەری کاروبارەکان .

زانیاری زیاتر لەسەر هەلی کارەکان و مەرجەکانی وەرگرتن لە ناوەڕۆکی نوسراوەکاندایه.

پێویستە ئارەزومەند پێش ٢٧ی نیسان سیڤیەکانیان ئاراستەی کۆمپانیای نابراو بکەن.

کامەران کەریم