هەوڵێک بۆ هەڵگرتن و پاراستنی مێشک بە هەموو بیر و هزر و ئەندێشە و بیرەوەریەکانیەوە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە مێشک بیر هزر


May 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لە تاقیگەی پیزشکی ڕێکخراوەی"سەدەی21" لە کالیفورنیادا، توێژەران لە هەوڵی هەڵگرتن و پاراستنی مێشکدان بە هەموو بیر و هزر و ئەندێشە و بیرەوەریەکانیەوە و هەموو ئەو شتانەی کە بە گشتی دەبێتە هۆی ئەوەی کە "مە" ببین بە "مە".

سەدان ساڵ زیندووە مانەوە لە زانستی بیولۆژیکدا بە ڕاستی دیاردەیەکی زۆر ئەستەمە. کاتێ مرۆڤ لەبۆ مانەوە شەڕ دەکات وا دیارە هەموو جیهانی سروشتی دژ بە ئەو جم و جووڵ دەکات، بەڵام ئیمکانی ئەوە هەیە کە جگە لە ڕەوتی بیولۆژیکی، ڕەوەێکی دیکە هەبێت بۆ درێژەدان بە ژیان، ژیانێکی بەردەوام و هەتاهەتایی.

لە تاقیگەی پیزشکی"سەدەی21" لە Fontana ی کالیفورنیا لێزانان خەریکی کار و چالاکی لەم بوارەدان.

ژیانێک لەوپەڕێ ژیاندا، لە ڕێگای هەڵگرتن و پاراستنی(کانکتوم)ی مێشکەوە

ئەم شەریگەی لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی پیزشکییە، پسپۆڕی ڕچاندنی ئەندامان و شانەگەلی لەشی مرۆڤە کە بە کەڵک وەرگرتن لە جورێک (ضدیخ) ئەم کارە دەکات.

ئەگەر ئەم پڕۆژەیە سەرکەوتوو ببێت دەتوانێ سەلمێنەری ئەو خوازە بێت، کە ڕچاندنی مێشک و گەڕانەوەی دووبارەی بۆ ژیان مومکینە.