هاووڵاتيەک و 70 سەر ئاژەڵ لە خنکان ڕزگارکران

(0) / / کردستان / زایەڵە خنکان سیروان


May 15, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قائەمقاميەتی قەزای دەربەنديخان بڵاويکردەوە، پاش نیوەڕۆی شەممە قائیمقامی قەزاکە ئاگادارکراوەتەوە، كە لە كاتی بەردانەوەی ئاوی ڕوباری سیرواندا هاووڵاتییەك، بەخۆیی و نزیكەی  70سەر ئاژەڵەوە لە ناوەڕاستی ڕوباری سیروان نزیك بازگەی ژاڵەناو مەترسی خنكانیان لەسەرە .

راشيگەياندووە، راستەوخۆ لێپرسراوی بەرگری شارستانی دەربەندیخان، چووە شوێنی ڕوداوەكەو وە پەیوەندی تەلەفونی بە بەڕێوبەری بەنداو لێپرسراوی بەشی كۆنتڕۆڵ و ئیشپێكردنی ویستگەی كارەبای دەربەندیخانەوە كرد، بۆ گیرانەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان، لەدوای گرتنەوەی ئاوی بەنداوەكە توانرا لە ماوەی یەك كاتژمێردا هاووڵاتیەكە و سەرجەم ئاژەڵەكانی بەسەلامەتی ڕزگاربكەن.

کامەران کەریم