ئەوانەی زوو ماندوو دەبن وشیار بن

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ماندووبوون


May 16, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بۆ توێژەرانی خەڵکی ئەمریکا دەرکەوتووە ئەو کەسانەی کە بە ئەنجام داننی جم و جووڵی وەرزشی خێرا و یاکار هیلاک دەبن و هێزی جووڵەیان نامێنی، سەبارەت بەو کەسانەی کە بە ئەنجام دانی هەمان جم و جووڵ ئەو ئاستە لە ماندوویەتی ئەزموون ناکەن، زۆرتر دەکەونە بەر مەترسی تووش بوون بە نەخۆشینی دڵ و دەمارەوە.

لە تاقیکردنەوەیەکدا، توێژەران لە پێشا مەترسی نەخۆشینی دڵ و گورمتەی مێشکیان بە ماوەی 10 ساڵ خستە بەر توێژینەوە ئینجا پاش لە تێپەڕبوونی 4.5 ساڵ بارودۆخی هەریەک لە بەشداربووانیان بە ئەنجامی تێستێکی پیاسەی لەسەرخۆ بەراوەرد کرد، بە جۆرێ کە هەر کامەیان بە ماوەی پێنج خولەک لەسەر تێردمیل ئارام و هێواش پیاسەیان کرد تاکوو ڕادەی هیلاک بوونیان بخەنە بەر توێژینەوە.

توێژەران بە خوێندنەوە و ورد بوونەوە لەسەر زانیاریگەلی کە بە دەستیان هێنابوو بەو ئاکامە گەیشتن مەترسی تووش بوون بە نەخۆشینی دڵ و دەمار پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ هیلاکی و ماندوو بوون لە ئەنجام داننی جم و جووڵی ساکاری وەرزشیدا.