پەیوەندی لەناوچوونی نورونگەلی مێشک لەگەڵ نەخۆشینی پارکینسون

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە پارکینسون نەخۆشی


May 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - یەکێک لە هۆکارەکانی لەناوچوونی نورونگەل لە پروتئینیکدا بە نێوی DJ1 خۆی حەشار داوە کە پەیوەندی هەیە لەگەڵ سەرهەڵدانی نەخۆشینی پارکینسون.

بە گوێرەی ڕاپۆرتێ کە رێکخراوەی پاژیکاری جیهانی یا هەمان(WHO) پێشکەشی کردووە و ئێستا لە بەردەستدایە، نەخۆشینی پارکینسون لە سەرانسەری جیهاندا لەسەر حەوت ملیون کەس کاریگەرە.

ئەم جورە هەڵشێواوی دەمارییە کاریگەرە لەسەر کۆئەندامی دەماری ناوەندی ئەگەرچی هۆکاری پێکهاتنی ئەم نەخۆشینە هێشتاکوو نادیارە و بە تەواوی دەرنەکەوتووە و نەناسراوە بەڵام ئەوەمان بۆ دەرکەوتووە کە هەندێ زۆری لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشینە بە هۆی لەناوچوونی نورونگەلێکەوە هەس کە"دوپامین"(Dopamine) بەرهەمی دێنێت.

بە پێی لێکوڵینەوەیەک کە لە زانستگای کوردوبا(uco)‌ی ئسپانیا بە ڕێوە چوو، پاش توێژینەوە لەسەر مشکەکان، یەکێک لە هۆکارەکانی لەناوچوونی نورونگەلی مێشک پیشان دراوە هۆکاری سەرەکی لە پروتئینێ بە نێوی DJ1 حەشار دراوە کە پیشاندەری پەیوەندیە لەگەڵ نەخۆشینی پارکینسون. بەڵام هێشتاکوو جوری کارکردی، بە تەواوی و ڕێک و پێکانە بۆ توێژەران دەرنەکەوتووە.