ئیدارەی گەرمیان لەبارەی خۆڵبارینەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە
(0) /
زایەڵە - ئیدارەی گەرمیان لەبارەی خۆڵبارینەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و بڕیاری دا بەوەی کاتژمێر ١١:٣٠ی خولەک ئەمڕۆ کۆتایی بەدەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانبەران بهینێت.
ئیدارەی گەرمیان ، بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە رووی لە گەرمیان کردووە هاوکات بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئەگەری چڕبوونەوەی زیاتری شەپۆلە کە هەیە، بۆ پاراستنی تەندرووستی فەرمانبەران وهاولاتیان، ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا کە ئەمرۆ دووشەممە ٢٣ی ئایاری٢٠٢٢ کاتژمێر ١١:٣٠ی خولەک کۆتایی بەدەوامی ئاسایی سەرجەم فەرمانبەران بهینێت لە فەرمانگەکانی حکومەت لە گەرمیان،جگە لە تەندرووستی و دەزگا خزمەتگوزارییەکان، کە لە خزمەتی هاوڵاتیانی سنوورەکە دەبن.
هەروەها داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویستی گەرمیان ئەکەین تاکۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە،لە پێناو پاراستنی تەندرووستیان بۆکاری زۆر پێویست نەبێت لەمالەکانیان نەیەنە دەرەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: