پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران دەستی پێكرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم


May 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی  بازرگانی و پیشەسازی  ڕایگەیاند،  ڕۆژی شەممە (٢٨-٥-٢٠٢٢) لەسایلۆی  هەولێر  (کەمال موسلیم) وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ئامادەی پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران بوو.

 پرۆسەی وەرگرتنەکە بەئامادەبونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی دانەوێڵەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بەڕێوەچوو،

پاش ئەنجامدانی ڕێكارەكانی وەرگرتن و پشكنین بۆ گەنمەكە، لەلایەن سایلۆی هەولێرە وە وەرگیرا و گەنمێكی زۆر جوان بوو.

جێی ئاماژەیە لەئێستادا وەرزی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیارانە و وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕی (٨٥٠) هەزاردینار بۆ کڕینی هەرتەنێک لەگەنم دەدەنە جوتیاران و  بڕیاریشە لە دوڕۆژی داهاتودا سەرجەم سایلۆکان بەڕوی جوتیاران بکرێتەوە.

کامەران کەریم