٦٠٪ی خاكی هەرێمی کوردستان لەمین پاككراوەتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە مین هەرێمی کوردستان شەڕ


May 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - فەهمی بورهان سەرۆكی دەستەی گشتی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێشوازیكرد لە جەبار مستەفا سەرۆكی دەزگای گشتی كاروباری مین و وەفدێكی هاوڕێی.

لە سەرەتای دیدارەكەدا  جەبار مستەفا باسی لە جۆرەكانی مین و تەقەمەنییە جەنگییەكان كرد، كە رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عیراق ئەو ناوچانەیان مین رێژكردووە، تا ئێستاش بوونەتە مەترسی بۆ سەر گیانی هاووڵاتیان و ژینگەی كوردستان.

هەروەها وتی ،بەپێی دوایین ئامار ٦٠٪ی خاكی كوردستان لە مین و تەقەمەنی جەنگی پاككراوەتەوە و٤٠٪یش رووبەری پیسبوو بە مین ماوە بۆ پاككردنەوە، هەوڵەكانیش لەم روەوە بەردەوامن.

لەلایەن خۆیەوە فەهمی بورهان وێڕای دەستخۆشی بۆ  كارەكانی تیمەكانی پاككردنەوە لە دەزگای مین، ئەم پڕۆسەیەی بەگرنگ و بایەخدار وەسفكرد،  پاڵپشتی تەواوی دەستەی نیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوكارییەك كە خزمەت بگەیەنێت بەم پڕۆسەیە.

کامەران کەریم