گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕێگری لە گواستنەوەی پارە بە دۆلار بۆ ئێران کردووە
(0) /
زایەڵە - پسپۆڕی ئابووری، نەبیل ئەلمەرسوومی، میکانیزمی پێدانی پارەى دابینکردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق ڕوون کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە سزاکانی ئەمریکا دۆخەکەى قڵپ کردووەتەوە.
نەبیل ئەلمەرسومی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە "گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ڕێگری لە گواستنەوەی پارە بە دۆلار بۆ ئێران کردووە، بۆیە عێراق پشتی بە (میکانیزمی مەبەستی تایبەت) بەستووە، کە ڕێگەی پێدەدات پارە بدات بۆ وزەی هاوردەکراوی ئێران بە دانانی پارە بە دیناری عێراقی، لە هەژمارێکی بانکی تایبەت لە ناوخۆی عێراق کە بانکی بازرگانی عێراقە (TBI).
ئاماژهی بهوهشكرد، "ئێران دهتوانێت ئهو پارانه تەنها بۆ كڕینی كهلوپهلی مرۆیی بهكاربهێنێت، واته ئێران ناتوانێت ئهو پارهیه بکێشێتەوە، بهڵكو دهتوانێت بهكاری بهێنێت بۆ كڕینی كهلوپهل له دهرهوهی عێراق".
بەوتەى ئەلمەرسومی، بەهۆى نەتوانینی پێدانی پارە لەلایەن عێراقەوە بە ئێران بە دۆلار بەهۆی ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر تاراندا سەپاندوویەتى، لەگەڵ بەردەوامی داواکاری ئێران بۆ دانەوەی قەرزەکانی عێراق کە بڕەکەی 1.6 ملیار دۆلارە، پێدانەوە قەرزەکانى پێشوو دوادەکەوێت، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى ئێران هەناردەی غاز بۆ عێراق بە ڕێژەی نزیکەی ٥ ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێکدا کەمبکاتەوە، کە کاریگەری نەرێنی لەسەر کارەباى عێراق دروستدەکات.
ئەلمەرسومی دەڵێت، گرفتەكە لە بەردەستبوونی بودجەدا نییە، بەو پێیەی تەرخانكردنی دارایی هەیە بە بەهای 1.723 ترلیۆن دینار بۆ كڕینی وزەی هاوردە لەمساڵدا، بەڵكو گرفتەکە میكانیزمی گواستنەوەی پارەویە.
دەشڵێت چارەسەر یان رێککەوتنە بۆ گەڕانەوە بۆ میکانیزمی پێشوو یان بەدەرکردنى پێدانى پارەى غازى ئێرانییە لەلایەن عێراقەوە لەو سزایانەى بەسەر ئێراندا سەپێنراوە.
تێبينيێك بنێرە: