تاران هەڕەشەی وەڵامی گونجاو بە ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەورووپی دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران ئاژانس ئەتۆمی


Jun 03, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - تاران ڕایگەیاند هەر کردەوەیەکی سیاسی لەلایەن ئەمریکا و هەر سێ وڵاتی ئەورووپی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی وەڵامێکی گونجاو و کاریگەری دەبێت

ئەمیر عەبدوڵلاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕایگەیاند: بێ شک هەر کردەوەیەکی سیاسی لەلایەن ئەمریکا و هەر سێ وڵاتی ئەورووپی لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بە وەڵامێکی گونجاو و کاریگەر و دەستبەجێی ئێرانەوە دەدرێتەوە.

ڕاشیگەیاند: سەردانەکەی بەڕێوبەری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی بۆ ئیسرائیل دژی بێلایەنی ڕێکخراوەکەیە.

شیاوی باسە، دوایین هەنگاو کە لەلایەن ئەمریکا و سێ وڵاتی ئەوروپاوە گیراوەتەبەر ئەوەیە کە ڕەشنووسی بڕیارێک دژ بە ئێران پێشکەش بە ئەنجومەنی حوکمی ئاژانس IAEA  بکەن.