زیانەکانی کێڵگەپەلەوریەکان ڕاگەیەنرا

(0) / / کردستان / زایەڵە کێڵگە پەلەوەریەکان نازم عبدوڵا جاف


Jun 04, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەریەکان رایدەگەیەنێت، لەماوەی چوارمانگدا زیانی زۆر بەر خاوەن کێڵگەپەلەوەریەکان کەوتووە و زۆربونی نەخۆشی پەلەوەری و گرانبونی پێداویستیەکان هۆکارێکی سەرەکین لەخراپی رەوشی هۆڵەکانی بەرهەم هێنانی مریشکی زیندوو.

نازم عبدوڵا جاف، سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگەپەلەوەریەکان لەسنوری پارێزگای سلێمانی بەزایەڵەی  ڕایگەیاند، بەپێی بەدواداچونەکانی کۆمەڵەکەمان لەهەموو هەرێمی کوردستاندا لەماوەی ئەم چوارمانگەدا بەپێی بەدواداچونەکانمان ئەگەر ٧٠٠ هۆڵ زیانی بەرکەوتبێت هەر هۆڵێک ٢٥ ملێۆن دیناربێت زیانەکەی ئەوا ئەکاتە زیاتر لە  ١٧ ملیار دینار زیان بەر خاوەن پرۆژەکان لە هەرێمی کوردستان کەوتووە .

وتیشی،  زیانەکان زۆر لەوە زیاترە بەڵام ئێمە بەڕێکەی کەمتردەیخەینەبەرچاو لەبەرئەوەی نرخی تەواوی کاڵاکان لەسەر خاوەن کێڵگەکان گران بووە و نەخۆشیش بەردەوام لەزیادبونە .

نازم جاف جەخت لەوە دەکاتەوە، گەر حکومەت هاوکاریان نەبێت وپشتیوانیان نەکات لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان ئەوا کەرتی پەلەوەر بەتەواوی مایەپوچبونی خۆی ڕادەگەیەنێت و چیتر بەرگەی ئەو هەموو زەرەرو زیانە ناگرن.

کامەران کەریم