بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بۆ زایەڵە: لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندرووستیەکان بەسەر دەکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە کوردستان تەندروستی هەڵەبجە د ئازاد موستەفا


Jun 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند: لیژنەی پشکنین و بەدواداچوون نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندرووستیەکان بەسەر دەکاتەوە.
د ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی  هەڵەبجە بە زایەڵەی  ڕاگەیاند،  لەدرێژەی سەردان و بەسەرکردنەوەی لیژنەی پشکنین و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی  بە ئامانجی زانینی پابەند بوونی پزیشک و کارمەندان بەدەوامی ڕەسمی خۆیانەوە ، لیژنە بەبێ ئاگادارکردنەوەی کارمەندان مەڵبەندی تەندرووستی شەهید ئەمجەد لەسیروان و شەهید فاتح لەهەڵەبجە و نەخۆشخانەی مناڵبوون و مناڵان و نەخۆشخانەی فریاکەوتن و پزیشکی دادیی بەسەرکردەوە .
وتیشی،  سوپاسی ئاڕاستەی پزیشک و کارمەندانی ئامادەبوو کردوو هەروەک چۆن لێکۆڵینەوەیان لە ئامادەنەبووان کرد.
ڕونیشیکردەوە،  بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە وەک ئەرکی هەمیشەیی خۆیی، بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی بە ئاڕاستەی پێشکەش کردنی زۆرترین خزمەتگوزاری و ماندووبوون و مانەوی پزیشک و کارمەندانی بەرز دەنرخێنێت.
کامەران کەریم