وەزیری وزەی ئێران سەردانی بەغدا دەکات

(0) / / ایران / زایەڵە ئاو وزە عێراق ئێران بەشەئاو


Jun 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – عەلی ئەکبەر مێحرابیان وەزیری وزەی ئێران لەم حەوتەیەدا بۆ گفتوگۆ لەسەر پرسی بەشەئاوی عێراق و پرسەکانی هاوپێوەند بە ئاو و وزە، سەردانی بەغدا دەکات.

ئاژانسی فورات نیوزی عێراق، بڵاوی کردەوە: عەلی ئەکبەر مێحرابیان وەزیری وزەی ئێران لەم حەوتەیەدا سەردانی بەغدا دەکات.

بەشە ئاوی عێراق و پرسەکانی هاوپێوەند بە ئاو و وزە، تەوەری گفتوگۆکانی وەزیرە ئێرانییەکە لە گەڵ بەرپرسانی عێراقی دەبێت.

پێشتر، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاندبوو بەرپرسانی باڵای دوو وڵات لەپێناو چارەسەرکردنی پرسەکانی بەبیابانبوون و ئاو دیدار و گفتوگۆ دەکەن.