ئەندازیارێکی خۆراک لەسەر تانکی پلاستیکی بۆ زایەڵە دەدوێت؛ ئایا تەنکی پلاستیک گونجاوە بۆ ئاو؟
(0) /
زایەڵە - لەشکرد حەمید ئەندازیاری خۆراک جەخت لەسەر زیانی بەکارهێنانی تانکی پلاستیکی بۆ مرۆڤەکان دەکات.
لەشکرد حەمید ئەندازیاری خۆراک لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، بەشێکی زۆری ئەو تەنکیە پلاستیکیانەی لە بازاڕ هەیە بەردەوام بۆنێک لە ئاوەکە دێت بە تایبەت لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییەوە ئاوەکە بۆن دەگرێت و پێکهاتەکەی لە پۆلی ئەثیلین و بیث فینۆڵ، چڕکراوی پۆلی ئەثیلینە پێکدێت کە زیانی زۆری بۆ تەندروستی و جەستەی بەکارهێنەرانی ئاوەکەی دەبێت، کاتێک پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە لە 25c تێپەڕ ئەکات کە لە هاویندا دەگاتە سەر و 45 پلە لە گەرمی مادەکان دەست بەتوانەوە دەکەن و لەگەڵ ئاوەکە تێکەڵ دەبن و زیان بەتەندروستی مرۆڤ دەگەیەنن بۆ نمونە بیث فینۆڵ سیستەمی کوێرە ڕژێنەکان تێک دەکات ، وەک پەنکریاس و ئەدڕیناڵ کۆرتێکس , گونەکان و ثایرۆید و پتیوتەری و هێلکەدان، وە هەروەها ئەبێتە هۆی هەناسە تەنگی، نەخۆشیەکانی دڵ، شێرپەنجە، کێشە لە سیستەمی وەچە خستەنەوە.
وتیشی، هەروەهائەوخەزانانەی ئاسن و ژەنگ دەکەن توشی داخوران دەبن و تێکەڵی ئاوەکە دەبن زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت بۆیە باشترین خەزان بۆ هەڵگرتنی ئاو خەزانی ستەین لێس ستیل ژەنگ ناکات و توشی داخوران نابێت و بۆنی نی یە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: