بڕی ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری تر پارەی گەنم خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوزاد شێخ کامل هەرێم گەنم پارە


Jun 06, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕی ٧ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دیناری تر پارەی گەنم خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

نەوزاد شێخ کامل بەرێوەبەری گشتی بازرگانی بە زایەڵەی  ڕایگەیاند،  بڕی حەوت ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار  وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و پاش ئەوەی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوو ، بەپێی ڕۆژی وەرگرتنی گەنم لەرێگای سایلۆکانەوە دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وتیشی،  شایانی باسە ئەم بڕەش بەم شێوە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە سلێمانی پێنج ملیار دینار، هەولێر دوو ملیار دینار، دهۆک پێنج سەد ملیۆن دینار.

کامەران کەریم