وەجبەی یەکەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دابەشکرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە گەنم جوتیار


Jun 09, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ وەک وەجبەی یەکەم دابەشکرا .
نەوزاد شێخ کامل  بەرێوەبەری گشتی بازارگانی و   ابتهال هاشم  بەرێوەبەری گشتی پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقی فیدرال  وەجبەی یەکەمی پارەی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دابەشکرا لە سایلۆی هەولێر بە پێی رۆژی ڕادەستکردنی گەنم بەسایلۆ ، ئەمەش جێ بەجێ کردنی ئەو بەڵێنە بوو کە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە جوتیارانی دابووکەشایستەداراییەکانیان دواناکەوێت لەسەرەتای دەسپێکردنی پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لەسایلۆکان
شایانی باسە بڕی (پێنج سەد ملیۆن دینار) لە پارێزگای دهۆکیش بەسەر جوتیاران دابەشکرا .
 بڕیاریشە لەسەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی (دوو ملیار دینار) لەپارێزگای سلێمانی دابەش بکڕێت و ئەم پڕۆسەش بەردەوامی دەبێت.
کامەران کەریم