چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی گەشتیاری لە شارباژێر دەستەبەردەكرێن

(0) / / کردستان / زایەڵە شارباژێڕ گەشتیاری


Jun 10, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر پێشنیازی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی گەشتیاری لە سنووری شارباژێر دەستەبەردەكرێن.
ئاماژە بەوەشكراوە ئەو پڕۆژانەی لە سنوورەكە جێبەجێدەكرێن بریتین لە "قادرمەی بەردین، تابلۆی ڕێنیشاندەر، محاجەرە و مەرجی سەلامەتی."
لە ساڵی 2019 بە هەوڵی بەڕێوەبەری گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی توانراوە كارەبای پێویست بگەیەندرێتە ناوچەی سەرسوڵ، تا بتواندرێت لەڕووی گەشتیارییەوە گرنگی زیاتری پێبدرێت.