بڕیارێکی نوێ بۆ ئەو کەسانەی ئۆتۆمبیلی حکومییان لایە

(0) / / کردستان / زایەڵە حکوومەت ئێران


Jun 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر داوای وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی داوە لەسەر ئەوەی ئەو كارمەندانەی حكوومەت، كە ئۆتۆمبێلی حكوومییان لایە، خۆیان سزای تیژڕەوی و سزاكانی دیكەی سەرپێچیی هاتوچۆ بدەن.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ بڕیار دراوە، كە ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی حكوومییان لایە، دەبێت خۆیان سزای تیژڕەوی و لێدان لە كامێرای هاتوچۆ و سەرپێچییەكان بدەن، نەك فەرمانگەكانیان.

بەپێی نووسراوەكە، كە بۆ ئەنجوومەنی وەزیران نێردراوە و تیایدا هاتووە، لەپێناو پابەندبوون بە رێنوێنییەكانی هاتووچۆ و بۆ ئەوەی ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمێلەكانی میری بەكار دێنن، پابەندی رێنوێنییەكان بكەن، نابێت نووسراوی لێخۆشبوون لە سزاكانی تیژڕەوی و سزاكانی سەرپێچیی هاتووچۆ بەرز بكرێتەوە، بەڵكوو شۆفێرەكان پێویستە پابەند بكرێن، كە هەركەس سەرپێچی بكات خۆی سزاكە بدات، نەك دامەزراوەكانی میری .

ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی كردووەتەوە، ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی میرییان لایە، دەبێت پابەندی رێنوێنییەكانی سەلامەتیی خۆیان و سەلامەتیی گشتی بن.

کامەران کەریم