دوو سۆپەرمارکێت لە سەید سادق داخران

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سەیدسادق مارکێت ڕێنمایی تەندروستی کوالێتی


Jun 18, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هەر دوو سۆپەرمارکێتی ( زیوە و ڤارین ) لە گەرەکی حساری قەزای سەیدسادق  داخران.

تەها ئەحمەد لێپرسراوی ڕاگەیاندنی  قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، لە پێناو پاراستینی تەندروستی گشتی هاووڵاتیان لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای سیدصادق  لەگەڕان و پشکنینەبەردەوامەکانیان بۆ بازار و سەرجەم مارکێت و فرۆشگاکان ، هەر دوو سۆپەر مارکێتی ( زیوە ) و ( ڤارین ) بە هۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان و هەبوونی پاشەڕۆی قرتێنەکان ( مشک ،جرج) بە فەرمانی بەڕێز قایمقام داخران .

 ئامادەکردنی- کامەران کەریم